به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێزان دلێر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق یاسای بودجەی تێدانییە و بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا، لایەنەکان بژاردەی دیکەیان هەیە، بۆیە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە دواخرا، بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆئەو دەنگدانە دیاریبکرێت.
وتیشی: دەبوو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ئەنجامبدرێت، بەڵام هەتا ئێستا دەستیپێنەکردووە و کۆبوونەکە بۆ دەنگدانە لەسەر دادگای فیدراڵی کە خراپییەکی زۆری تێدایە، لەگەڵ جێبەجێکردنی چەند یاسایەکی دیکە.
342/